هێلیكۆپتەرێكی توركیا كەوتەخوارەوە و 9 كوژراو 4 برینداری لێكەوتەوە

لڤین: وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی توركیا تێكشكاوە لە ئەنجامدا نۆ سەربازیان كوژراوە و چوار سەربازی دیكەشیان برینداربوون.

هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە شاری بنگۆلی ڕۆژهەڵاتی تروكیا لە كاتێكدا بەئاراستەی شاری تاتوان رۆیشتووە، بەڵام دوای نیو كاتژمێر لەبەرزبونەوەی پەیوەندی پچڕاوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەرێگەی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێلیكۆپتەرێكی دیكە و فڕۆكەیەكی جۆری “CN-235” دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان كردووە، دەركەوت هێلیكۆپتەرە ونبوەكە تێكشكاوە و تەرمی نۆ كەس و چوار بریندار دۆزراونەتەوە.

توركیا ئاماژەی بەهۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە نەكردوە و ئەوەشی خستوەتەڕو، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button