لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن دەستی پێ کرد

لڤین:

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر وتی، پرۆسەی بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی کۆمسیۆن کە گرێبەستن دەستی پێ کردووە و ئێستا خەریکی مامەڵەن بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی دامەزرێن.

حەیدەر محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر بە میدیای پارتی  ڕاگەیاندوە: ”دوای دەرچوونی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی گرێبەست کە لە کۆمسیۆن کار دەکەن و پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) لە سنووری پارێزگای هەولێر 100 کارمەندی گرێبەست ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە و دەبنە هەمیشەیی و پێشتری  48 کارمەندی دیکە کە ئەوانیش گرێبەست بوون، بوونە هەمیشەیی، بۆیە ئێستا سەرجەم کارمەندانمان کە ئەوانەی پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) و کار دەکەن دەبنە هەمیشەیی.”

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر وتیشی: ”بۆ ئەوەی کارمەندە گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی و دەستیان کردووە بە مامەڵەکانیان و هەرکاتێک مامەڵەکان تەواو بن لە گرێبەستەوە دەبنە هەمیشەیی.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button