وەك پێشتر لڤین ئاشكرای کردبوو پارتی دانپێدانانی سزادراوانی بادینانی بڵاوكردەوە

لڤین: وەك پێشتر لڤین ئاشكرایكردبوو پاراستنی پارتی پێش دەستپێكردنی دادگای پێداچوونەوە دانپێدانانی پێنج سزادراوەكەی بادینانی بڵاوكردەوە.
پێشتر لڤین ئاشكرایكردبوو پاراستنی پارتی بڕیاریداوە پێش ئەوەی دادگای پێداچوونەوەی هەریەكە لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و هەریوان عیسا و شڤان سەعیدو ئەیاز كەرەم دەستپێبكات دانپێدانانیان بڵاو دەكرێتەوە كە بەزۆر تۆمار كراوە.
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی دەزگای پاراستن بڵاویكردووەتەوە، هەریەكە لە شیروان و هاریوان و شڤان و گوهدار و زێبار تۆمەتبار كراون بە پەیوەندیان بە پەكەكەوە.
لە ڤیدیۆكەدا بەشێكی زۆر لە دانپێدانانەكان سانسۆۆر كراوە و دەنگی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیانەی لەڤیدیۆكەدا بڵاوكراوەتەوە دەنگێكی ئاسایی نیە و دەنگی سزادراوەكان ناڕونە بەراورد بەو دەنگانەی دیكە كە لە پەیوەندیە تەلفونیەكاندا هاتوون.
هەواڵەكەی پێشتری لڤین