بە ڤیدیۆ… ساتی بەیەک شادبوونەوەی دوو برای کورد لە ئەسینا کە 20 ساڵە یەکیان نەدیووە

لڤین: دوای 20 ساڵ لە دابڕانیان دووبرای کورد، لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بەیەک شادبوونەوە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنوس، ڕەنج پشدەری، کە ماوەی چەند مانگێکە لە هەوڵی دۆزینەوەی یەکێک لەو برایانە بە ناوی (حسێن)دا بوو کە ماوەی 20 ساڵ بوو لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئەسینا دەمایەوە و بەهۆی تێکجوونی باری دەروونیەوە لە خێزانەکەی دابڕابوو، ئەمڕۆ پاش هەوڵێکی زۆر توانی یەکێک لە براکانی حسێن کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بگەیەنێتە لای حسێن و دوای 20 ساڵ دابڕان بەیەکیان شاد بکاتەوە.

ڕۆژنامەنوس، ڕەنج پشدەری، لەگەڵ تۆمارکردنی و بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکە لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی “کاک سدیق برای کاکە حوسێن زۆر خۆشحاڵە کە دەبینێت دوای 20ساڵ بە براکەی شاد دەبێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button