وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک: مەترسی هێرشی داعش هەیە بۆ سەر زیندانی ڕەقە

لڤین:

بەرپرسانی سەربازی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند؛” هێزەکانی داعش لە هەوڵدان هێرش بکەنە سەر زیندانی شاری ڕەقە.

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە بە میدیای فەڕەنسای وت: حاڵەتی ئامادەباشی و باری نائاسایی بەهۆی مەترسی هێرشی داعش  ڕاگەیێندراوە و هێزە ئەمنییەکان خەریکی پاککردنەوەی ناوچەکەن.

ناوبراو وتیشی: ئێمە هەندێک هەواڵمان لە سەر ئەگەری هێرشی داعش لە ڕۆژانی پشووی کۆتایی ساڵی زایینی لە شارەکانی ڕەقە، حەسەکە و قامیشلۆ پێگەیشتووە.

ئەو فەرماندە کوردە بە ئاماژە بە هەوڵی داعش بۆ هێرش کردنە سەر زیندانی ڕەقە وتی: ڕێبەری نوێی داعش بە ئەو هێرشانە دەیەویست بوونی ئەو گرووپە لە ناوچەکە بسەلمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button