دوای ١١ ساڵ وەزیری بەرگری سوریا و هاکان فیدان کۆبوونەوە

لڤین:

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا و هاکان فیدان سەرۆکی میت بە سەردانێک ڕۆیشتن بۆ ڕووسیا.

خولوسی ئاکار و فیدان دوای ١١ ساڵ لە مۆسکۆ یەکەم پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ سوریا دروستکرد. ئاکار و فیدان لەگەڵ سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕوسیا و عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگریی سوریا و سەرکردە هەواڵگرییەکانی دیکەی ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورک لە ڕاگەیاندراوێکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ڕوسیا و سوریا و سەرکردە هەواڵگرییەکان لە کۆبوونەوەکانیاندا “لەسەر قەیرانی سوریا و کێشەی کۆچبەران” ڕاوەستاون.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاندراوە: “بۆ جێگیرکردن و پاراستنی سەقامگیریی سوریا و ناوچەکە، بەردەوامبوونی ئەم کۆبوونەوە سێ قۆڵیانە گرنگن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button