لە بەغداد بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاگر لەماڵێك لە ناوچەی عەلام لەبەغدا كەوتوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵ، کە ئەندامى یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە و توانراوە لەلایەن تیمەکانمانەوە باوك و دایكی ئەو سێ منداڵە بەبێ هۆشی ڕزگاربكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگادركراینەوە لەبوونی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەماڵێك، تیمەكانمان بەزووی گەشتنە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمی سێ منداڵ دۆزرایەوە، کە ئەندامى یەک خێزانن و بەهۆی دووكەڵەوە خنكابوون.
ئاماژەبەوەشکراوە، توانراوە لەلایەن تیمەکانمانەوە باوك و دایكی ئەو سێ منداڵە بەبێ هۆشی ڕزگاربكرێن و دواتر بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستى چارەسەرى پزیشکى و لە ئێستاشدا لەژێر چاودێرى وردان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین لەكاتی خەوتندا ئامێرەكانی گەرمكەرەوە بەكار نەهێنن، چونکە مەترسى لەسەر ژیانیان دروست دەکات.