عەلی حەمەساڵح: حکومەت شەرعیەت دەدات بە قاچاخچێتی

لڤین: عەلی حەمەساڵح، ڕایدەگەیەنێت، حکومەت لەڕێگەی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل شەرعیەت دەدات بە قاچاخچێتی، ئەوەش دوای داخڵکردنی  زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبێل بەنایاسایی لە لایەن بەرپرسانەوە، کە نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلار قازانجیان لێکردووە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان، لە بارەی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بەنایاسایی و لە لایەن بەرپرسانەوە داخڵکراون، کە نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردوە.

دەشڵێت: “ھاوڵاتی ئاسایی بە گومرگ ئۆتۆمبیل داخڵبکات یەک گرفتی بچوکی ھەبێت ڕێگای پێنادرێت! بەڵام بەرپرسان ئۆتۆمبیلی گرانبەھا نایاسایی داخڵدەکەن” ئەو پەرلەمانتارە داواشدەکات، چارەسەرێکی گشتگیر یاسایی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو بازرگانیە بھێنرێت.

دەقی نوسینەکە:

حکومەت شەرعیەت دەدات بە قاچاخچێتی!

زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بەنایاسایی و لە لایەن بەرپرسانەوە داخڵکران، نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردوە..

ئێستاش ھەوڵێکی جدی ھەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەم ئۆتۆمبیلانە ژمارەیان پێبدرێت و شەرعیەت بدرێتە کاری قاچاخچێتی… ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ قاچاخچیەکان بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن: ئۆتۆمبیل بە فەرمی داخڵ مەکەن و لە ڕێگای ئەم قاچاخچیەکانەوە بیھێنن لە ئەنجامدا ھەر ژمارەی پێدەدرێت!

قاچاخچییەکان بۆ ھەر ئۆتۆمبیلێکی گرانبەھا ٧ ھەزار تاوەکو ١١ دۆلاریان وەرگرتوە و لە خاڵی سنوریی و بازگەکان داخڵیان کردوە!!

بەشێک لە بەرپرسان وەزارەتی ناوخۆ پێداگیری دەکەن ئەم ئۆتۆمبیلە خوار مۆدێلانە ژمارە بکرێن و بەبیانوی ئەوەی گرفت دروستدەکات! بەڵام وەزارەتی ناوخۆ بچوکترین ھەڵوێستی نەبوو بەرامبەر قاچاخچیەکان لە کاتی داخڵبون!! بەشێک لە بەرپرسانی ناوخۆش خۆیان یان کەسوکاریان لەم ئۆتۆمبێلانەیان کڕیوە..

بە دڵنیایی ئەم بڕیارە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە دەرنەکراوە لای خەڵکی ھەژارە و مەلیکەی پێدەوترێت چونکە ماوەیەک پێش ئێستا ویستیان دەستبەسەر ھەمویاندا بگرن، بەڵکو لەبەرخاتری ئۆتۆمبیلە گرانبەھاکانی وەک ڕۆز رایس و لێکزس و مارسیدس …… ھتد، دەرکراوە کە بەشێکی زۆریشی تائێستا نەفرۆشراوە و لە گەراج و باخەکاندا ڕاگیراون و چاوەڕێی بڕیاری ژمارە کردنن و قازانجی گەورەن…

بەدڵنیایی داخڵکردنی ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل بە قاچاخ لە لایەن بەرپرسان و دواتر بڕیاری پێدانی تابلۆ لەماوەی ڕابردودا بازرگانیەکی ڕەش بووە..

نادادی گەورە ھەیە، ھاوڵاتی ئاسایی بە گومرگ ئۆتۆمبیل داخڵبکات یەک گرفتی بچوکی ھەبێت ڕێگای پێنادرێت! بەرپرسانیش ئۆتۆمبیلی گرانبەھای نایاسایی داخڵدەکەن.

دوو ساڵ جارێک حکومەت بڕیار دەدات ھەموو ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل ژمارەیان پێدەدرێت..

من لەگەڵ چارەسەرێکی گشتگیری یاساییم کە کۆتایی بەم بازرگانیە بھێنێت، بەڵام بەو فۆڕمەی پێشووتر دەکراو ئێستاش دەیانەوێ دووبارەی بکەنەوە جگە لە شەرعیەتدان بە قاچاخچێتی و ھاندانی خەڵک بۆ ھێنانی ئۆتۆمبیل بە قاچاخ ھیچی دیکە نیە..

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button