هاتوچۆی ههرێم فۆڕم بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل پڕدەکاتەوە

لڤین: هاتوچۆی ههرێمی كوردستان، بڕیاریدا به پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل و داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەکات کە لە 7 بۆ 25 ئەم مانگە سەردانیان بکەن و بە پێچەوانەوە فۆرم بۆ کەس پڕ ناکرێتەوە.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی لیوا عەبدولقادر ئیبراهیمی لەسەرە، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی لەسەرە، هاتوچۆی ههرێمی كوردستان، داوا لە سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی خوار مۆدێل دەکات، لە 7 بۆ 25 ئەم مانگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکان بکەن، بۆ پڕکردنەوەی فۆرم و بە پێچەوانەوە فۆڕم بۆ کەس پڕ ناکرێتەوە.
ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە ھێنراونەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی ڕێنمای وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت.