هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ئاشكرا كرد

لڤین:

هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای بڵاوكردەوە، كە ساڵی ٢٠١٦ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی ٢٠١٦ یەكێك لەو قۆناغانە بوو، كە بەرخۆدانی گیانبازی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە بەرامبەر هێرشەكانی دوژمن گەیشتە لوتكە، لەو ساڵەدا لە مێژووی ئازادی گەلەكەماندا داستانی گەورە نووسرا. هاوڕێیانمان سیدار، فرات، بۆتان، ڕۆژهات و باوەڕ، لە ساڵی ٢٠١٦ بە ڕۆحی فیداكاری و ئیرادەی ئاپۆیی گەورە لە دژی هێرشەكانی دوژمن، بە بەرخۆدانی خۆیان بوونە خوڵقێنەری ڕاستەقینەی ئەم داستانە ئازادییە. ئەم هاوڕێ ئازیزانە، كە لە هێرشی دوژمن نەترسان، بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە لە بەرەكانی پێشەوەی بەرخۆداندا جێگەی خۆیان گرت.

هەپەگە ناسنامەی ئەو شەهیدانەی بەم جۆرە بڵاوكردوەتەوە:

ناسناو: سیدار بەرچەلان

ناو و پاشناو:  ئەحمەد تەیمور

شوێنی لەدایكبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایك – باوك: عالیە-میكائیل

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

******

ناسناو: فرات كوردستان

ناو و پاشناو: نیازی ئایدن

شوێنی لەدایكبوون: مووش

ناوی دایك – باوك: سەرايێ-محەمەد

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

*****

ناسناو: بۆتان جودی

ناو و پاشناو:  موراد ئۆنال

شوێنی لەدایكبوون: شرناخ

ناوی دایك – باوك: فاتیمە-عوسمان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

*****

ناسناو: ڕۆژهات ئارگەش

ناو و پاشناو:  ئازاد شارلاك

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

ناوی دایك – باوك: پاكیزە-جەنگیزخان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

*****

ناسناو: باوەڕ ئامەد

ناو و پاشناو: وڵات دوندار

شوێنی لەدایكبوون: ئامەد

ناوی دایك – باوك: سالیمە-كەنعان

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button