لە ڕۆژئاوای کوردستان ٣ تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

لڤین:

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، کە لە دێرەزور ٣ چەکداری داعش دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

” لە چوارچێوەی ئەرک و خەباتی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستەکانی داعشدا، یەکینەکانی دژە تیرۆر (هات) بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە ٢١ی کانونی یەکەمدا لە شارۆچکەی دەشیشی دێرەزور ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٣ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران. ئەو چەتانە هەوڵیان دەدا بنەماڵەکانی داعش لە کەمپی هۆل ببەنە دەرەوە و چەکیان رەوانەی کەمپەکە دەکرد.

هێزەکانمان بڕێکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیان دەست بەسەرداگرت. لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢ کڵاشینکۆف، چەکێکی بڕنۆ، نارنجۆکێک،دەمانچەیەک، ٢ رەختی سەربازی، ٥ تەلەفون و بڕێکی زۆر تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button