ناسنامەی سێ شەهیدەکەی هێرشەكەی دوێنێی پاریس ئاشكرا بوو

لڤین:

هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا ناسنامەی سێ شەهیدەکەی هێرشەكەی دوێنێی پاریسی ئاشکراکرد و دەڵێت، یەکێکیان پێشەنگێکی بزوتنەوەی ژنانی کوردە بەناوی (ئەڤین) و دوو شەهیدەکەی تریش هونەرمەندان “میر پەروەر” و “عەبدوڵا کزل”ن.

هاوسەرۆکایەتیی کەجەکەی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە هێرشەكەی پاریسدا ئەڤین (ئامینە کارا) شەهیدبوە، کە یەکێکە لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنانی کورد، هەروەها هەردو هونەرمەند میر پەروەر و عەبدوڵا کزل، ئەندامی ناوەندی هونەریی ئەحمەد کایا شەهیدبون.

هاوسەرۆکایەتیی کەجەدەکەی ئەوروپا داوای لە ڕەوەندی کوردیی لە ئەوروپا کردوە، کە “بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە تیرۆرییە و خەمساردیی فەرەنسا بەرامبەر ڕژێمی تورک”، بەشداریی ئەو خۆپیشاندانە گەورەیە بکەن، کە ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە (Place de la Répûblîqûeyê) ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button