باران بارین بەردەوام دەبێت

لڤین:

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت” كاریگەری ئەم بارانبارینە بەشێوەیەكی مامناوەند و پچر پچر كاتەكانی ئەمشەو و تا سبەی ئێوارە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی ئەبێت”. 
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” لە ماوەی ڕابردوو بارانێكی باش لە بەشێكی ناوچەكاندا باری بە تایبەت سنوری گەرمیان كە لە ھەندێ ناوچەدا ٢٠ تا ٣٠ ملیمەتر باران تۆماركراوە، كاریگەری ئەم بارانبارینە بەشێوەیەكی مامناوەند و پچر پچر كاتەكانی ئەمشەو و تا سبەی ئێوارە یەكشەممە ٢٥-١٢-٢٠٢٢ لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی ئەبێت”.
دەشڵێت” لەم مەودایەدا رێژەی بارانەكە لە ناوچەكانی باكور و باكوری رۆژھەڵاتی گەرمیان زیاتر ئەبێت و لە سنوری پارێزگای كەركوك و ھەولێر ئیدارەی راپەرین بەشێوەی نمە باران كاریگەری ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكاندا، پلەكانی گەرما بۆ سبەی بە جێگیری ئەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥ تا ١٥كم ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتەكانی سبەی ئێوارە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە ٢٦-١٢-٢٠٢٢ لەم ماوەیەدا ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر ئەبێت بە تایبەت لە ناوچەكانی باكوری گەرمیان و ھەڵەبجە و باشوری رۆژھەڵاتی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button