دەسەڵاتی مافیایی بنەماڵەیی لە تاوانەکانی بەردەوامە!

وەرگیراوە لە فەیسبووکی کرمانج گوندیی

دەسەڵاتی مافیایی ڕەهەندی سایکۆلۆژیی خێڵەکیی کوردستانی کردووەتە زیندانێکی گەورە بۆ گەلی ئەو بەشەی کوردستانێ؛ و سامانی میللەتەکەش وەک لەسەر خۆیان تاپۆ کرابێ، ئەوها بەکار دەهێنێ، ئەو دەسەڵاتە لە ڕووی بژێوی ژیان میللەتی ڕەزیل و برسیی کردووە ـــ ئەوەتا بەردەوامیش بۆ ئەوە کار دەکا کە عەقڵەکانیشی داماڵێ بۆئەوەی ڕێگە لە زهنیەتگەلی چالاکی ئەو میللەتە بگرێ کە چیدی بیر نەکاتەوە بۆ ئەوەی کەس باسی ستەمگەل و گەندەڵییەکانیان نەکا.

پلانی کوشتن و هێرش کردنە سەر دکتۆر غالب، پەرلەمانتاری دلێر و ڕاستگۆی میللەت، جارێكی دیکە ئەو ڕاستییە وەبیر گەلی کوردستان دێنێتەوە کە ئەو دەسەڵاتە زەڕەیەك مۆڕاڵی مرۆڤایەتیی و ئەخلاقیی نیشتیمانپەروەرێتیی تێدا نیە.

ئەو دەسەڵاتە گەرەکە وەبیری بهێندرێتەوە کە خودای ناکردە ئەگەر دکتۆر غالبێك تێرۆر بکەن، سەدان ئەگەر هەزاران نەبێ، غالبی دیکە درووست دەبێ، ئەوانە گەرەکە بزانن کە بەو ڕەفتارانەیان لەگەڵ میللەت تەنیا دوژمن بۆ خۆیان زیاتر دەکەن. لە دوا قۆناغیش ئەوەی دەکەوێتە بەر نەفرەتی مێژوو هەر ئەو دەسەڵاتەیە و سەروەریی ژیانی کەرامەتمەندانەش لە ئانی میللەتدا دەبێ.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button