بە وێنە… سلێمانی پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان دەکات

لڤین: هاوشێوەی شارەکانی دیکە لە شاری سلێمانیش ئامادەکاریی بۆ پێشوازیکردن لە پاپای ڤاتیکان دەکرێت.

لە سەر ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجە، بە پردی پەڕینەوەی پیادەڕەوی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی ئامادەکاریی بۆ پێشوازیی لە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان، کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، دوو تابلۆی گەورە هەڵواسراون کە بە زمانەکانی کوردیی و ئینگلیزی لەسەریان نوسراوە “پارێزگای سلێمانی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دەکات بۆ هەرێمی کوردستان.. بە ئومێدی فەراهەمبوونی ئاسایش و ئاشتی لەهەموو جیهاندا”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەکان لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: “سلێمانی، بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان دەکات بۆ هەرێمی کوردستان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button