سێ تۆمه‌تبار بە چەکی بێ مۆڵەت و ماددەی هۆشبەرەوە ده‌ستگیركران

لڤین: مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌كێكی بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە له‌میانه‌ی چالاكییه‌كی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی سێ تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (پ، س، غ له‌دایكبووی 2001)، (ع، أ، ب له‌دایكبووی 1997) و (ئـ، أ، ع له‌دایكبووی 2000) پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستگیركران.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاشکرای کردووە کە تۆمەتبارەکان “بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵیان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت له‌جۆری ده‌مانچه، هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه”.
له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبارەکە به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.