عەلی کەریمی:

شاندە قێزەونەکان هەمیشە لەپەنای ڕەشماڵەکەی خێڵی بارزانی جێگایان بووەتەوە

لڤین: عەلی کەریمی لە بارەی سەردانی شاندە سوریەکە، ڕایدەگەیەنێت کە ئەو شاندە قێزەونانە هەمیشە لە پەنای ڕەشماڵەکەی خێڵی بارزانییەوە جێیان دەبێتەوە، دەشڵێت: ئەوانە بەشدارییان لە شەڕی عەفرین کردووە و دۆستی عوسمانییەکانن بۆیە دێن بۆلای والی عوسمانیی لە هەولێر، کە مەسعود بارزانییە.

ماوی سێ ڕۆژە نەسر حەریری، سەرۆکی “هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە هەولێرە و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و سەرکردەکانی ئەنەکەسە کۆبوەتەوە، سەردانەکەش کاردانەوە و ناڕەزایی بەشێک لە سیساتمەداران و خەڵکی لێکەوتوەتەوە ئەوەش بەو پێیەی ئەو هاوپەیمانییە بەشداربوون لە داگیرکردنی عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ تورکیا.

لەسەر سەردانی شاندەکە و پێشوازییکردنیان لەلایەن پارتیەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، عەلی کەریمی سیاسەتمەداری کوردستان، قسەی بۆ ماڵپەڕی ڕۆژنیوز کردووە و جەختی کردوەتەوە کە ئامانجی هاتنی شاندی چەتەکانی سوریا بۆ هەولێر لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانە بە فیتی تورکیا، دەشڵێت: ئەمە جاری یەکەم نییە شاندێکی ئاوا نالەبار و قێزەون دێتە هەولێر و جاری کۆتاییش نابێت، ئەمانە کە هەرگیز دۆستی پرسی کورد نەبوون هەمیشە لەپەنای ڕەشماڵەکەی خێڵی بارزانی جێگایان بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە “هاتنی ئەم شاندە بە سەرۆکایەتیی نەسر حەریری کە جاشێکی میتی تورکە بۆ هەولێر، بۆ ئەوەیە کە کێشە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکەن و ئەو ئەزموونە لەناوببنە، ئەوەش بە فیت و ستراتیژی تورکیایە”.

عەلی کەریمی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “ئەوانە بەشدارییان لە شەڕی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی کردووە و پشتیوان و هاوکاری دەوڵەتی تورک بوون بۆ داگیرکردنی ئەو شارە کوردییانە و دۆستی عوسمانییەکانن بۆیە دێن بۆلای والی عوسمانیی لە هەولێر، کە مەسعود بارزانییە”.

هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا لە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا پێکهاتوون و ئەنەکەسەشی تێدایە، ساڵی ٢٠١٨ بەشدارییان لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەرکانتۆنی عەفرین کرد و دواتریش لە ساڵی ٢٠١٩ بەشدارییان لە داگیرکردنی گرێسپی و سەرێكانی كرد.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button