جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوەوە

لڤین: پاش دابەزینی بۆ نزیکەی 62 دۆلار ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سەر و 64 دۆلارە.

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 62 دۆلار دابەزیبوو بەڵام لە دوێنێوە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 57 سەنتە هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 61 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا (2) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 67 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button