ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا رایگەیاند، “لە کاتی رووماڵکردنی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ رۆژنامەنووسێکی ناودار کە کاری بۆ میدیای سی بی سی وەرزشی دەکرد لە دەوحەی پایتەختی قەتەر گیانی لەدەستدا.”
گرانت واڵی تەمەن ٤٨ ساڵ شارەزایی بواری تۆپی پێ سەرەتا کاری رۆژنامەنووسی بۆ گۆڤاری “سپۆرتس ئیلاستراید” دەکر و لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەدنی بە کەناڵی سی بی ئێسی وەرزشییەوە کردووە و دوێنێ لە کاتی رووماڵکردنی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا گیانی لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە رادیۆی ئێن بی ئاڕی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لە کاتی نزیکبوونەوەی کۆتایی یاریی نێوان هۆڵەندا و ئەرجەنتین لە هۆش خۆی چووە و تیمێکی پزیشکی چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە لە پێش گواستنەوەی.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، دەکرێت گرانت واڵ تووشی جەڵدەی دڵ بوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button