سەركۆ گەڵاڵی: مەسرور بارزانی لەم كابینەیەی حكومەتدا فەشەلی هێناوە

لڤین: پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە و بووەتە كابینەیەكی ئەمنی و بەشێوەیەكی هەواڵگری كاردەكات.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: مەسرور بارزانی بە هەموو شێوەیەك لەسەرپەرشتیكردنی ئەم كابینەیەی حكومەتدا فەشەلی هێناوە، لەبەر ئەوەی لە موچە دابەشكردندا ساڵی كردووە بە پێنج مانگ و بەردەوام لە هەوڵدایە كابینەكە بكاتە كابینەیەكی پۆلیسی و هەواڵگری.

ئەو وتیشی: ئەو خاوەنی ئەقڵیەتێكی حزبی تەسكە و بەشێوەی هەواڵگری كار دەكات و بەردەوام هەوڵدەدات ئەو خەڵكانەی رایەكی ئازاد یان جیاوازیان هەیە یان بیانگرێت یان لێیان بدات یان تیرۆریان بكەن، ئەم ئەقڵیەتە پۆلیسیە زۆر خراپ و مەترسیدارە.

گەڵاڵی راشیگەیاند: ئەم جۆرە لە حكومڕانی هیچ هیوایەكی لێ چاوەڕوان ناكرێت و ئومێدبەخش نیە ناكرێت چاوەڕوانی گۆڕانكاری باشیان لێبكەین بۆ كابینەی حكومەتەكەی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button