(لەپەراوێزی لێدوانەكەی هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی)

سەروەری دادگا بانێكە و دوو هەوا

وەرگیراوە لە فەیسبووکی بەختیارشاوەیس
بەڵێ غالب محەمد هاوڕێی كاری پەرلەمانیمە، بەڵام هەموو لایەك دەزانن لەدوو فراكسیۆنی پەرلەمانی جیاوازین. ئەم جیاوازیە رێگەی لەوتنی راستی و پشتیوانیكردن لەحەقیقەت نەگرت لای ئێمە و یەكەمكەس دەنگمان هەڵبڕی دژی هێرشكردنە سەری.

ئەو رۆژنامەنوسانەی بادینان كەلەسەر ئازادی رادەربرین یان كۆمێنت سزای شەش ساڵ دران، لەو كەسانەبووین كەدەنگمان دژی نادادگەری بریاری دادگا و كپكردنی ئازادی هەڵبڕی.

لەنێوان ئەم دوو كەیسەدا كەنێوانیان تەنها دوو هەفتە بوو بانێكە و دوو هەوا بەبریارەكانی حكومەتی هەرێمەوە دەبینرێ

– لەكەیسی دكتور غالب تۆمەتباران دەستگیركراون و وەك مانگەشەو دیارە كەبۆچی و كێ لەپشتیانەوەیە، بەڵام لەولاوە خودی حكومەت دەستیخستوەتە ناو كاری دادگا و گوشاری ئازادكردنی تۆمەتبارانی هێرشبەر دەكات.

– لەكەیسی چالاكوان و رۆژنامەنوسانی سەربەخۆدا كە زیانی بەئازادی رادەربرین و خودی ئەوپەراوێزە دیموكراسیەی هەرێم گەیاندوە، و نوێنەرانی وڵاتان و دنیای دەرەوە و تەنانەت سەرۆكی هەرێم داوای پێداچونەوەی بریارەكەی دادگایان كردوە، بەڵام لەولاوە حكومەت دەیوت نابێ دەستێوەردان لەكاروباری دادگاكان بكەن.

لەنێوان ئەم فەنتەلۆسەدا كەتووشی دادگاكانی كوردستانیان كردوە ئەوەی جێگەی تێرامانە هەڵوێستی هاوسەرۆك شێخ لاهورە بۆ پشتیوانی لەكەیسی چالاكوانان و هاوسۆزی و پاڵپشتیكردنی غالب محمد چونكە نە چالاكوانان ، نە هاوڕێ پەرلەمانتارەكەی بەغدادم یەكێتی نین ، بەڵكو د.غالب هەندێ جار زۆر توندتر لەپارتی قسەی بەیەكێتیی و سەركردەكانی كردوە
ئەمەیە پێی دەڵێن گەرانەوەی سیاسەت و حیكمەتی مام جەلال



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button