پارێزگای هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لڤین: پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە كاتژمێر 12ی ئەم شەوەوە بازگەكانی هەرێمی كوردستان بەڕووی شارەكانی عێراق دادەخرێت بەڵام ئەو بڕیارە شارەكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

پارێزگای هەولێر لەبارەی داخستنی بازگەكان بەرووی شارەكانی دیكەی عێراقدا رایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 12ی شەو بازگەكانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت.

پارێزگایهەولێر ئەوەشی راگەیاند: جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەكانی حكومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكان، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەكانی دواین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە بازگەكان بەڕووی شارەكانی عێراق دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button