قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوو زیاتر لە 38 ملیۆن دینار غەرامەیان كردووە

لڤین: قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە مانگی رابردوودا (563) پسوڵەی سەرپێچییان لەشوێنەكان تۆماركردوە و زیاتر لە 38 ملیۆن دینار غەرامەیان بۆ شوێنەكان كردووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردوی لیژنەكانی بڵاو كردەوە و رایگەیاند لە مانگی شوباتدا، لیژنەكان پێنج هەزار و (65) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجامداوە، بەهۆی سەرپێچیكردن لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن (563) پسوڵەی سەرپێچییان لەشوێنەكان تۆماركردوە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكراشیكردووە (569) پسوڵەی ئاگاداركردنەوە بۆ پابەند بون بە مەرج و رێنماییەكان كراوە، بەهۆی بەردەوام بوون لەسەرپێچی (42) شوێنیان داخستووە و (2) شوێنی كاركردنی دیكەیان روبەڕوی دادگا كردوەتەوە‌.

روونیشیكردووەتەوە لەو مانگەدا، بڕی (56) تۆن كاڵاوشمەك و خۆراكی ماوە بەسەرچوو لە ناوبراون و “كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەم مانگەدا بریتییە لە (38) ملیۆن و (390) هەزار دینار و‌ بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button