حكومەت رەتیناكاتەوە مەسرور بارزانی هەوڵی ئازادكردنی پەلاماردەرەكانی غالب محەمەدی دابێت

لڤین: دوای ئەوەی سەرۆكی حزبەكەی و سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەستێوەردانیان كرد لە بۆ ئازادكردنی پەلاماردەرەكانی سەر پەرلەمانتارەكەی عێراق جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگیەەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند: دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسەی لەسەر پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركرابوون ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخونە بكرێت.

وتەبێژی حكومەت بەبێ ئەوەی رەتیبكاتەوە سەرۆكی حكومەت و حزبەكەی دەستیان وەردابێتە دۆسیەكە رایگەیاند “سەرۆكی حكومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاكانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە كە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەك و دوور لە فشاری تاك و لایەنە سیاسیەكان، بڕیار لە سەر هەموو كەیسەكان بدات”.

هەرچەندە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە پەلاماردەری سەرەكی غالب محەمەد بەرەو سنوری دەسەڵاتی پارتی هەڵهاتووە، دەزگا ئەمنیەكانی سنوری سلێمانی سێ كەسیان لە هاوكارانی ئەو كەسە دەستگیركرد كە ئەفسەری پاراستنی پارتیبوون، ئاشكراشكرا كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هەڕەشەی دروستكردنەوەی دوو ئیدارەیی كردووە.

وتەبێژی حكومەت كە لەسەر پشكی پارتی پۆستەكەی وەرگرتووە راشیگەیاندووە: دەبێت هیچ كەیسێكیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە كەیسی ڕادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆركردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەكەی. داواش لە هەموو لایەك دەكات، خۆیان نەكەنە جێگرەوەی دادگاكان.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لەپەیامەكەی هاوسەرۆكی یەكێتیدا ئاماژە بەوەكرابوو “ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی (٥) چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكومەت بە ئاشكرا و بە هەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر كراون”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button