ڕوونکردنەوەیەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە

لڤین:

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانرایدەگەیەنێت، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە دەنگۆی داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانيش دورە لەراستیەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە.

راشیگەیاندوە، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٥) هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکەمان لە کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (٥:٠٠)ی ئێوارە ڕاگیرا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوەو هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکەمان ئاسایی بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button