لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتییهك بەهۆی ئهشكهنجهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران گیانی لهدهستدا

لڤین:
هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە برینداری لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه “فڕێندرابوو”، بەهۆی ئەشکەنجەی ئهو هێزانه گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو هێمن ئەمانی (٢٦) ساڵان و خەڵکی بۆکان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە، لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێمن ئەمان، ناسراو بە “هێمنە رەش” ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوای برینداربوونی بە گوللەی ساچمەیی هێزە ئهمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر لەلایەن ئەو هێزانە “فڕێندرا”.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا شهش هاوڵاتی کورد دوای دەستگیرکردنیان بەهۆی ئەشکەنجەی هێزه ئهمنییهكانی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە.