سۆران عومەر: بارزانی هەڕەشەی لە یەکێتی کردووە

لڤین: سۆران عومەر، ڕایدەگەیەنێت، کە “بارزانی هەڕەشەی لە یەکێتی کردووە کە ئەگەر ئەوانەی لەسەر دۆسیەی دکتۆر غالب محەمەد دەستگیرکراون ئازاد نەکەن ئەوا دەبێتە دوو ئیدارەیی”.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسینێکی بە ناونیشانی ” دوای لێدان لە د.غالب، سەرۆکەکەیان ھەڕەشە لەھەموو سلێمانی دەکات!” بڵاو کردوەتەوە.

لە نوسینەکەیدا سۆران عومەر، باس لەوەدەکات کە مەسعود بارزانی لەسەر ئەو سێ پلەدارە ئەمنییەی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە لەسەر دۆسیەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەدی پەرلەمانتاری عێراق، دەستگیرکراون “هەڕەشەی لە یەکێتی کردووە کە ئەگەر ئەوانەی دەستگیرکراون ئازاد نەکەن ئەوا دەبێتە دوو ئیدارەیی”.

سۆران عومەر، نوسیویشیەتی کە “پێویستە ھەموو ئازادیخوازان فشار بکەین بۆ تەسلیم کردنی چەقۆکێشە دەربازکراوەکە و دادگایی کردنی سێ گیراوەکە”.

دەقی نووسینەکە:

دوای لێدان لە د.غالب، سەرۆکەکەیان ھەڕەشە لەھەموو سلێمانی دەکات!

پێویستە ھەموو ئازادیخوازان فشار بکەین بۆ تەسلیم کردنی چەقۆکێشە دەربازکراوەکە و دادگایی کردنی سێ گیراوەکە، چونکە بێ شەرمانە ھێشتا ھەڕەشە دەکەن و داوای ئازادکردنیان دەکەن، ھەرکەس ئازادیان بکات وەک ئەوانن!

پێتان سەیر نەبێ لەسەر چەقۆکێشەکە و ھاوکارەکانی سەرۆکی حزبەکەیان ھەڕەشە لەسلێمانی بکات و بڵێ ئازادیان نەکەن دوو ئیدارەیی دروست دەکەین!

ھاتنە دەنگی کەسی یەکەمی ئەو حزبە لەسەر سێ کادری دەستگیرکراویان لەسلێمانی کە لەھەوڵی تیرۆری پەرلەمانتار د.غالب تۆمەتبارن مانای ئەوەیە ئەمانە بەردەوام خەریکی پلانگێڕین دژ بەوانەی لەناوخۆ نەیاریانن!

ئەم ھەڕەشەی دوو ئیدارەییەی بەردەوام لەسەر گرتنی کادرێکی تێوەگلاویان لەتاوانێک لە سلێمانی دەکات سەلمێنەری ئەوەیە ئەم خێڵ و عەقڵە بچوکە ھیچ کات کەڵکی حوکمڕانیان نەبووەو بە ستەم و قۆرخکاری و دزی و ھەڵەی بەرامبەرەکانیان ئێستە حوکمڕانی بەشێکی کەمی کوردستانن! بەشە زۆرەکەی کوردستانیان تەسلیم بە عێراق و تورکیا کردووە!

ئەمانە ھێندەی بەعس ڕقیان لەم شارە زیندووەیە، ئەم حزبە خێڵەکییە ھەمیشە لەپێناو مانەوەی خۆیدا پەنای بۆ دوژمن بردوە! لەبەرامبەر نەیارە سیاسیەکانی ناوخۆشدا تیرۆری جەستەیی بەکارھێناوە با کەسەکە مەکتەب سیاسی خۆشیان بوبێ!

ھەرکەس بەدەم ئەم ھەڕەشەوە بچێ و ئەو گیراوانە ئازاد بکات بەشدارە لەو تاوانەو ھەر تاوان و تیرۆرێکی دیکە کەدەرھەق خەڵکی ئازادیخواز ئەنجام دەدرێ.

پێویستە ھەمووان بەدەنگ بێن ئەم خانە نوستوانەی ئەم حزبە لەسلێمانی پلانی لێدان و تیرۆرمان دادەڕێژن ئاشکرابکرێن و خۆیان و ئەوانەی ئەم کارە قێزەونانەیان پێ دەکەن فەزح بکرێن!

پێویستە حزبی لەم جۆرە قەدەغە بکرێ کە ھەڕەشەیە لەسەر ئازادی و مافەکانی مرۆڤ !



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button