پەنتاگۆن: ڕووسیا هەوڵ دەدات بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا تێکبشکێنێت

لڤین:

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ‘ پەنتاگۆن ‘ دەڵێت زیادبوونی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەشێکی بۆ ئەوەیە کە بەرگرییەکانی ئاسمانی ئۆکرانیا هیلاک بکات و لە کۆتاییدا باڵادەست بێت لە ئاسمانی ئۆکرانیادا.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا لە ڕێی هێرشی موشەکییەوە شارەکانی سەرانسەری ئۆکرانیای بۆردومان کردووە.

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا نزیکەی نیوەی سیستمی وزەی ئۆکرانیایان پەکخستووە، ئەگەری کەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆییان دروست کردووە کە ڕەنگە لەم زستانەدا ڕووبدات.

ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆڵن کاڵ هۆشداریدا لەسەر ئەوەی مۆسکۆ بە هیوای ئەوەوە بووە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا کەم بکاتەوە، بەڵام بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا توانیویەتی ڕێگری لە باڵادەستبوونی ڕووسیا بکات لە ئاسمانی ئۆکرانیادا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button