کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

لڤین:

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەینێش لە کاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، “لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.”
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێوە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

لەبارەی کەش و هەوای سبەینێشەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.

دەستەی کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ هەیە لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button