کارمەندانی تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ پێشکەش دەکەن

لڤین:

ئیلۆن مەسک خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە رێی پۆستێکی ئەلیکترۆنییەوە داوای ئەوەی لە کارمەندانی تویتەر کرد کە ئامادەبن بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن یان دەستلەکار بکێشنەوە، لە دوای ئەم داوایەش ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی تویتەر دەستیان لەکارکێشایەوە.

ماڵپەڕی “The Verge” هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە دوای ئەوەی مەسک لە رێگەی “Slack” کە پڕۆگرامێکی ناوخۆیی تایبەت بە پەیوەندییکردنی کارمەندانی کۆمپانیای تویتەرە، داوای زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارکردنی کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.

یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیاکە لەو بارەیەوە بابەتێکی بڵاوکردووە و نووسیووییەتی: “لە دوای ١٢ ساڵ کار کردن تویتەرم بەجێهێشت”.

کارمەندێکی دیکەی کۆمپانیاکەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە دوای ئەوەی مەسک بووەتە خاوەنی کۆمپانیاکە، نووسیووییەتی: “کارکردنم لەگەڵ تویتەر یەک کۆتاییهات و نامەوێت لەگەڵ تویتەر دوو کار بکەم”.

بەکارهێنەرێکی تویتەریش نووسیوویەتی: “وا دیارە ئەوانەی کە دەیانەویست تویتەر بکەنە تۆڕێکی باشتر، هەموو دەستلەکار دەکێشنەوە. ئەو کارمەندانەی ماونەتەوە هەرچەند زیاتر کار بکەن، زۆر سەختە بتوانن تویتەر رزگار بکەن”.

لە لایەکی دیکەشەوە بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئیلۆن مەسک لەگەڵ بەشێک لە کارمەندانی تویتەر کۆبووەتەوە و هەوڵیداوە رێگریی بکات لە دەستلەکارکێشانەوەی “ئەو کارمەندانەی رۆڵی گرنگیان لە کۆمپانیاکەدا هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button