"پارتی فشار لە یەکێتی دەکات ئازادیان بکات"
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: له‌سه‌ر دۆسیەکەی غالب محه‌مه‌د سێ ئەفسەری پارتی ده‌ستگیركراون

لڤین: سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشکرایکرد کە له‌سه‌ر هێرشەکەی سەر غالب محەمەد، تەنها کەسێک ئەنجامی نەداوە بەڵکو گروپێک لەپشتیەوە بوون و لەو چوارچێوەیەشدا هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه پله‌ی سه‌ربازیی باڵایان هه‌یه و ئەندامی پارتین، ئاشکراشیکردووە کە “پارتی له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌ت فشاری ده‌ستپێكردوه بۆ ئازادكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون”.
ئەو ئەندامەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە بۆ کەناڵی عێراقیە قسەیکردووە ڕایگەیاندووە کە “هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی ئه‌وه‌یان بۆ ڕوونبووەته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ئه‌وكه‌سه‌ی هێرشیكردۆته‌سه‌ر د.غالب محه‌مه‌د به‌ته‌نها نه‌بووه، به‌ڵكو گروپێكن كه هاوكاریان كردوه چ له‌بردنی بۆ شوێنه‌كه و چ له‌ده‌ستنیشانكردنی ماڵه‌كه‌یی و چ له‌گواستنه‌وه‌شیدا”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە “دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌رسێكیان پله‌ی سه‌ربازیان هه‌یه (ملازم‌و نه‌قیب‌و عه‌قید)و ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستانن و كه‌سانی ئه‌منین”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردن‌و ده‌ربازكردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیركراون لای هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ش، ئه‌وانه نكوڵیان نه‌كردوه له‌هاوكاریكردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه”.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئێستا “هه‌وڵێكی چڕ‌و پڕ هه‌یه له‌هه‌ولێره‌وه كه فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا بۆ ئازادكردنی ئه‌و سێ كه‌سه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی به‌نیازی كاردانه‌وه‌ی نا عه‌قڵانیه”.
هەروەها وتوویەتی: کە “پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌بڵێت كه به‌ڵێ من له‌پشتی ئه‌و ڕوداوه‌وه‌م، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چێته ژێر باری ئه‌و فشاره‌وه، هه‌ر به‌رپرسێكی یه‌كێتیش بچێته ژێر ئه‌و باره‌وه وه‌ك پارتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و نابێت یاری به‌م كه‌یسه‌وه بكرێت”.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ڕونیشیکردوەتەوە کە “به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، كه‌سی هێرشكار به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی هه‌ڵاتووه.