لە عێراق بەهۆی وشکە ساڵیەوە 350 هه‌زار كه‌س ئاواره دەبن
لڤین:
به‌هۆی كێشه‌ی وشكه‌ساڵی و له‌ده‌ستدانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه، پارێزگای به‌سره رووبه‌ڕووی قۆناغێكی ناهه‌موواری نیشته‌جێبوون بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس24ی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون به‌شێكی زۆری جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان روویان له پارێزگای به‌سره كردووه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، به‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه باسكراون، نزیكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی شاره‌كه بوونه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی كار و هۆكاره‌كانی نیشته‌جێبوون و پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان دروستكردووه.
مانگی هەشتی ئەمساڵ، بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، رووبەری زەویە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بە تایبەت ئەم زەوییانەی لەمساڵدا بە گەنم و جۆ چێندرابوون.