ناتۆ: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی سەربازی عێراق

لڤین:

سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەكان تاوتوێ دەكەن.


بەپێی راگەیەنراوێك محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یێنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ پێگەیشتوە.

راشیگەیەنراوە، لەو پەیوەندیەدا گفتوگۆیانكردوە لەبارەی پەرەپێدان و هاوكاریكردنی ئەمنی و سەربازی لەنێوانی وڵاتانی هاوپەیمانێتیەكەو عیراقدا كە هاوبەشی دەكات لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی عیراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر.
هەروەها سودانی و ستۆلتنبێرگ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردوە لەبارەی پاڵپشتیكردنی ناتۆ لەعیراق لەچوارچێوەی پێشكەشكردنی راوێژكاری هێزە ئەمنیە عیراقیەكان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button