وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی ئۆکرانیا

لڤین

ڕابەرانی باڵای سەربازی ئەمەریکا دەڵێن ئەمەریکا تاوەکو پێویست بکات پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات لە هەوڵەکانیدا بۆ بەرگریکردن لە خۆی دژی داگیرکارییەکەی هێزەکانی ڕووسیا، وتیشیان ئەوە پەیوەستە بە کیێڤەوە بڕیار بدات لەسەر ئەوەی کەی و چۆن لەگەڵ ڕووسیادا گفتوگۆ بکات.

سەرکردەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵی سوپا مارک مایڵی وتی ” ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت لە بەرگە گرتن. ئۆکرانیا کۆڵ نادات. ئۆکرانیا ئازاد بووە و دەیانەوێت بە ئازادانە بمێننەوە.”

مایڵی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن هەردووکیان وتیان ئەمەریکا ” هەتاوەکو پێویست بکات ” پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button