10 موشەک ئاراستەی بنکەکە کراوە
هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا لە عێراق

لڤین: ئەمڕۆ بە چەندین موشه‌ك هێرشکرایە سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌لئەسه‌د، کە تایبەتە بە هێزە سه‌ربازییەکانی ئه‌مریكا لە عێراق.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانکردەوە به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشی موشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئەلئە‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كه بنکەکە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌كارده‌هێنرێت و زیاتر لە 2000 سەربازی تێدایە.
لای خۆشیەوە ماڵپەڕی سکای نوزی عەرەبی بڵاویکردەوە کە لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا ١٠ موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوە، بەڵام هێشتا زیانەکان دیارنین.
ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی رابردوودا لە هەولێر و لە بەغدا هێزەکانی ئەمریکا کرانە ئامانج، دوای ئەوەش ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق – سوریا چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کردە ئامانج.