حكومه‌تی عێراق: هێشتا پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا گرێ كوێره‌یه

لڤین: وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاند، هێشتا پشکی هەرێم لە بودجەدا گرێ کوێرەیە، بەڵام گفتوگۆ و دانووستان به‌رده‌وامه.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا قسەی لە بارەی بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا کرد.
لەو بارەیەوە حه‌سه‌ن نازم، وتی: پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ر گرێ كوێره‌یه، بەڵام “گفتوگۆ و دانووستان به‌رده‌وامه، چاوه‌رێین بزانین دانووستانه‌كان به چی ده‌گات و چی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌كه بدرێت”.
وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەشەوە قسەیکرد و وتی: “پرسی مووچه په‌یوه‌سته به بودجەوە و چاوه‌ڕێین بودجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پشكی هه‌رێم هه‌موو شته‌كانی دیكه دیاری ده‌كات”.
سەبارەت بە پارەی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش وتی: “قۆناغێكی شایسته داراییه‌كان خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ك چۆن وه‌زیری بازرگانی پێی وتم، دواتر له قۆناغه‌كانی دیكه شایسته‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كرێن”.