ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دەداتە ئۆکراینا
لڤین:
یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سابرینا سینگ لە لێدوانێکیدا ئاشكرایكرد، ئەو پاکێجەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سوڵیڤان، بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا رایگەیاندووە، پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارییە و چوار سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger لەخۆدەگرێت.
لهمیانی کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، سابرینا سینگ ئەوەی خستەڕوو، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، واشنتۆن پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراینا، دەکات.
سینگ باسی لەوەش کرد کە ئەمە ٢٥ههمین پاکێجی هاوکاری ئەمریکایە و دەربارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger، ئەوەی خستەڕوو کە سیستمێکی موشەکیی كورتمهودایه و لەلایەن هێزە زەمینییەکانی ئەمریکاوە بۆ بەرگریی سەربازیی كورتمهودا بەکاردەهێنرێت.