دیکتاتۆر و فوتبۆڵێن

جیهانی وەرزش لە ڕۆمای کۆنەوە ( ئارێناکان) گۆڕەپانێک بووە بۆ نمایشکردنی کێبڕکێکان. سیاسیەکانیش هێز و جەبەروتی خۆیان لە دروستکردنی گۆڕەپان و پاڵەوانەکانیدا نیشانی خەڵکداوە.

پەیوەندی نێوان دیکتاتۆر و وەرزش ، پەیوەندیەکی دوو سەرەی نمایشکارانەیە . هەمیشە دیکتاتۆرەکان وەرزش، بەتایبەتی کایە جەماوەریەکەی کە تۆپی پێ یە ، بەکاردێنن بۆ خۆنمایشکردن لەڕێگای گروپ و یانە و ئەستێرەکانی تۆپی پێوە . زۆرجار ئەستێرەکانیش لە غەفڵەت و سادەییانەوەبێت یان لە زۆرزانی و ماشینەوەی دەستکەوتی مادیەوە بێت ڕازیبوون بەو یاریەی لەدەرەوەی گۆڕەپانەکانەوە دیکتاتۆرەکان پێیان دەکەن.

هیتلەر و مۆسۆلۆنی لەپاش سەردەمی ڕۆما ، دوو داهێنەرترین دیکتاتۆری بەکارهێنەری وەرزش بوون بۆ نمایشکردنی کەسایەتی سیاسی خۆیان . سەرەتای نمایشی جیهانی نازیەکان لە سازدانی ئۆلمپیادی ١٩٣٦ ی بەرلەینەوەبوو کە هیتلەر بەخۆی سەرپەرشتی کردووە . فرانکۆی دیکتاتۆری ئیسپانیش دەستێکی باڵای هەبووە لە بەکارهێنانی تۆپی پێ بۆ نمایشکردن و بەجەماوەری کردنی کەسایەتی خۆی . یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردبووە پێشانگا و خۆی لێوە نمایشدەکرد.

فیدڵ کاسترۆی دیکتاتۆری کوبیش ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی مارادۆنای بەهەمان مەبەست بەکاردەهێنا. کیم ئۆنی دیکتاتۆری کۆریای باکووریش لەگەڵ پاڵەوانەکانی وەرزشی جیهانیدا سەخی تەبیعەت و دەستکراوەیە لەبەخشینی دیاریەکانی بە ئەستێرە وەرزشیە ئەمریکی و یابانی و ئەوروپیەکان.

بۆ بەجەماوەری کردنی کەسایەتی خۆی. ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی دیکتاتۆری تورکیش وەک کۆنە وەرزشوانێک، دەستێکی باڵای هەیە لە بەکارهێنانی وەرزش و ئەستێرەکانی فوتباڵدا بۆ بەجەماوەری کردنی کەسایەتی خۆی. لەهەمان کاتدا وەرزشوانە زرنگەکانیش کە دژ بە سیاسەتی بەکارهێنانیانن لەلایەن دیکتاتۆرەوە لە تورکیا دووردەخرێنەوە و وەک دوژمن سەیریان دەکرێت .

ئەم جۆرە خۆنمایشکردنەسیاسیە لەڕێگای وەرزش و ئەستێرەکانی فوتباڵەوە بەڕەهایی هەموو دیکتاتۆرەکان ئارەزووی تاقیکردنەوەی دەکەن لە سەدام حوسەین و قەزافیەوە تا بچوکترین دیکتاتۆری دنیا وەک ئەوەی هەرێمی کوردستان .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button