مەسرور بارزانی: پاش پەسەندكردنی پلانی دابەشكردن ڤاكسین دابەشدەكرێت

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند دوای پەسەندكردنی پلانی دابەشكردنی ڤاكسین دەست دەكەن بە كوتان و راشیگەیاندووە ئەو گرووپانەی لە هێڵی پێشەوەن یەكەمجار ڤاكسین وەردەگرن.

مەسرور بارزانی، پەیامێكی بڵاو كردەوە تیایدا خۆشحاڵی خۆی بە گەیشتنی یەكەمین كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا راگەیاند و سوپاسی وڵاتی چین دەكات بۆ هاوكاریەكەیان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: پاش پەسەندكردنی پلانی دابەشكردن، ڤاكسینەكان بۆ سەنتەرەكانی دیاریكراو لە هەموو پارێزگاكان، دابین دەكرێت تاكو بدرێ بەو گرووپانەی لە هێڵی پێشەوەن و مەترسییان لەسەرە.

ئەوەشی بەبیر هێناوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ، كار دەكات بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسین و دڵنیابوون لە دابینكردنی بەشی هەرێم لەو بڕە ڤاكسینەی بە حكومەتی فیدراڵ دەدرێت.

ئەوەشی راگەیاندووە كە “لەگەڵ كۆمپانیا پێشەنگەكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسین، ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیداین بۆ بەدەستهێنانی ڤاكسینی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان. من بەجیددی كار لە سەر ئەم بابەتە دەكەم و بەدواداچوون دەكەم بۆ دڵنیابوون لەوەی، هەر كوردستانییەك بە زووترین كات ڤاكسینی پێ بگات”.

سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند، ئەوان كار دەكەن بۆ بە دەستهێنانی زیاتر لە شەش ملیۆن ڤاكسین و دەشڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێستا كار لە سەر ئەنجامدانی بەرنامەیەكی كوتانی گشتگیر بۆ دانیشتووانی هەرێم دەكات، كە تیمی تەندروستی و كارمەندانی هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان و كەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان هەیە دەگرێتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button