لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێردرایەوە

لڤین:

سەرۆکی پێشووتری بەڕازیل، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی ئەنجامی ئەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە کە دادگای باڵای هەڵبژرادنی بەڕازیل رایگەیاندووە و سەدا ٩٨،٩ی سندوقەکان کراونەتەوە، لولا دا سیلڤا بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٨٣ی دەنگەکان توانیوێتی بەسەر رکابەرەکەی سەرۆکی ئێستا، جایر بۆلسۆنارۆ کە سەدا ٤٩،١٧ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە سەرکەوێت، بەمەیش لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێردرایەوە.

دادگاکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵبژاردنەکە لەبواری بیرکارییدا تەواوبووە و ئەو سندوقانەی نەکراونەتەوە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکە نابێت.

لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا کە پێشتر دوو خول سەرۆکایەتی بەڕازیلی بەڕێوەبردووە، بە کەمتر لە لەسەدا دوو دەنگی زیاتر بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button