لە هەرێمی کوردستان وادەی دوو ڕۆژ باران بارین ڕاگەیەندرا

لڤین:

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت” شەپۆلێکی دوو ڕۆژەی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات، بەڵام شەپۆلەکە بەهێز نابێت”. 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند” ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی باران بەرێژە و بڕی جیاواز و ڕوودانی ھەورە بروسکە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان، کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری بارانبارین لاوازە و تەنھا لە ھەندێک ناوچە ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت.

دەشڵێت” کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە تا کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەمە ١-١١-٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button