له ئه‌نجامی داڕمانی پردێك له هیندستان لانیكه‌م ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
لڤین:
له ئه‌نجامی داڕمانی پردێكی هه‌ڵواسراو له پارێزگای گوجارات له هیندستان، سه‌دان كه‌س كه‌وتنه نێو رووباره‌وه و لانیكه‌م ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای هیندستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، پردێكی هه‌ڵواسراو له شارۆچكه‌ی مۆربی سه‌ربه پارێزگای گوجارات خۆرئاوای وڵاته‌كه، لانیكه‌م ٥٠٠ كه‌سی له‌سه‌ر بووه، داڕماوه.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له پارێزگاكه، بریجێش مێرجا، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌دان كه‌س كه‌وتوونه‌ته نێو ئاوی رووباری ماچ‌و و لانیكه‌م ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بریجێش مێرجا، باسی له‌وه‌شكرد كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌یان هه‌یه و هێشتا نه‌توانراوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێسه‌روشوێنن ده‌ستنیشان بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گوجارات، ئاشیش باتیا باسی له‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س رزگاركراون به‌ڵام ره‌نگه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رز ببێته‌وه.
له‌و دیمه‌نانه‌دا كه له میدیای ناوخۆییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بینرێت ژماره‌یه‌ك كه‌س خۆیان به‌و پارچانه‌ی پرده داڕماوه‌كه‌وه گرتووه كه سه‌رئاو كه‌وتووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت پرده‌كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، به‌ڕووی هاتوچۆكاراندا كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دڵته‌نگی خۆی له رووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه:
“تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن هاوكاریی لێقه‌وماوان ده‌كه‌ن. تراجیدیاكه‌ی گوجارات منی نیگه‌ران كردووه. بیر و نزام له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له رووداوه‌كه‌دا بوون”.
نارێندرا مۆدی هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، بڕی دوو هه‌زار و ٤٣٠ دۆلار ده‌درێته كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بڕی ٦٠٠ دۆلاریش ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون.