ڕۆژانە 340 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرهەم دەهێنرێت

لڤین:

ڕۆژانە 340 هەزار بەرمیل نەوت لە 150 بیرە نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرهەم دەهێنرێت، لەو ژمارەیە تەنها 40 هەزار بەرمیلی هەناردەی دەرەوە دەکرێت و دەفرۆشرێت، نزیکەی 300 هەزار بەرمیلیشی بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکانی عێراق بەکاردەهێنرێت.

فەرهاد حەمزە سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتوو لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند”نزیکەی 150 بیرە نەوتی کەرکوک، ڕۆژانە نەوتیان لێدەردەهێنرێت، ڕێژەی بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوت دەگاتە 340 بۆ 345 هەزار بەرمیل نەوت.”

جەختیشیکردەوە”لەو 340 هەزار بەرمیل نەوتە، 40 هەزاری هەناردەی دەرەوە دەکرێت و 300 هەزار بەرمیلەکەی تری بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.”

ئەو 40 هەزار بەرمیل نەوتەی کەرکوک کە ڕۆژانە هەناردەی دەرەوە دەکرێت، لە ڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانەوە و بە تورکیادا هەناردە دەکرێت، نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێکیش، بە پێی ڕۆژ گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button