مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران زیاد کرا

لڤین:

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی زاینی بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین تواندرا ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت بۆ زیاد کردنی موچەی شوفێرانی کێڵگەمینەکان بەبڕی ١٠٠،٠٠٠سەد هەزار دینار.
لەمبارەیەوە جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە لێداونێکی بۆ ڕاگەیاندنی دەزگاكەی ڕایگەیاندوە:” لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ زیاتر خزمەتکردنی کارمەندان و پیشەوەرانی مین بە باشترین شێوە کە شایەنی ماندووبوون و هەوڵەکانیان بێت ” .
ئاماژەی بەوەشكردووە :” دوای هەولێکی زۆر بڕی ١٠٠،٠٠٠سەد هەزار دینار بۆ شوفێرانی کێڵگە مینەکان زیاد کراوە هەرچەند ئەو بڕە لە ئاست دڵخوزای سەرۆکایەتی دەزگای مین نیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لە ئێستادا تواندراوە ئەو بڕە زیاد بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button