سی پی جەی داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکات ڕۆژنامەنووسە کوردەکان ئازاد بکات

لڤین:

کۆمیتەى داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) کە بارەگاکەى لە ئەمریکادایە، لەسەر دەستگیركردنی ١١ رۆژنامەوان، كە دوێنی ٢٥ی تەشرینی یەكەم لە ژمارەیەك  شاری باكوری كوردستان و توركیادا بە هەڵكۆتانە سەر ماڵەكانیان دەستگیركرابوون،  راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ ئەو رۆژنامەنووسانە دەستگیركراون ئازاد بكەن.

گوڵناز سەعید بەرێوەبەری بەرنامەی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپای “سی پی جەی” رایگەیاند؛ لەچوارچێوەی لێپرسینە شاراوەكان و لەسەر فەرمانی دادگا و بەرپرسانی تورك، جارێكی تر ژمارەیەك رۆژنامەوان لە ئازادی بێ بەشكران.

سی پی جەی ئاماژەی بەو رۆژنامەوانە کوردانە کردەوە، کە لە مانگی حوزەیران دا دەستگیركرابوون و دیار نییە تاوانیان چییە  و رایگەیاند؛ “دەبێت بەرپرسانی تورك بەپەلە رۆژنامەوانان ئازاد بكەن، ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گرتوون رادەست بكرێنەوە و ئیدی دەبێت کۆتایی بە بەتاوانی بێ بنەما بهێنن، کە ئەو پاساوە بێ بنەمایانە بۆ بەسەركۆتكردنی راگەیاندنی كوردی لە توركیا بەکاردەهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button