هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی بۆ کەرکوک دەست پێ دەکات

لڤین:

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، راکان سەعید جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ “ئاژانسی ئانادۆڵ”ی تورکی، ئاماژەی بەوە کرد کە سبەی هێڵی ئاسمانیی تورکیا، یەکەم گەشتی خۆی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک ئەنجام دەدات.

راکان سەعید جبوری باسی لەوە کرد کە سبەی کاتەکانی نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا کە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە دێت لە فڕۆکەخانەی کەرکووک دەنیشێتەوە و لە رۆژانی داهاتووشدا، هێڵی ئاسمانیی عێراق لە کەرکووکەوە بۆ ئیستانبوڵ گەشتی دەبێت.

پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەم پێشهاتە بۆ کەرکووک گرنگە و گوتی: ”لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتەکان، پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق تاودان بەخۆیەوە دەبینێت و دەبێتە مایەی ئەوەی وەبەرهێنەرانی تورکیا روو لە عێراق و کەرکووک بکەن، ئەمەش کاریگەری ئەرێنیی لەسەر بواری بازرگانیی هەردوو وڵات دەبێت”.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک کە پێشتر وەک بنکەی سەربازیی بەکاردەهێنرا لە رێوڕەسمێکدا لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا بە فەرمی کرایەوە و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمەوە گەشتە دەرەکییەکان و گەشتی کار لێیەوە دەستی پێ کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button