دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاک دەکرێن

لڤین:

گروپێکی هاککەر پێگەی ئەلیکترۆنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاک دەکات و 24 کاتژمێر مۆڵەت دەداتە دەسەڵاتی وڵاتەکە.

گروپێکی هاککەر بەناوی (بلەک ریوارد) بڵاوی کردەوە، سەرجەم ئیمەیڵ و زانیارییە تایبەتییەکانی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێرانی هاک کردوە و ئەگەر لە 24 کاتژمێردا سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکرێن، ئەو زانیارییانە بڵاو دەکرێنەوە.

ئەو گروپە وێنەی ژمارەیە لەو زانیارییانەی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە، ئەگەر زانیارییەکان بڵاوبکرێنەوە، زیانی گەورە بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەگەیەنێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کردوە، تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار کەس لە سەرتاسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button