لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

لڤین: لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا كۆبویەوە و بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت، سێ رۆژی هەفتەش هاتوچۆی نێوان هەرێم و شارەكانی عێراق قەدەغە دەكات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق ڕلدەگیرێت و رۆژانی دیكە هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

ناوبراو ئاشكراشیكرد بۆ ماوەی داهاتوو لە كاتژمێر 12 ی شەو هەتا 6 ی بەیانی سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دادەخرێن، ئەم بڕیارانە هەتا 10 ی مانگ كاری پێ دەكرێت و دواتر دوبارە لیژنەكە كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم داوایكرد هەموو لایەنەكان هاوكاری جێبەجێكردنی رێكارەكان بن، چونكە دۆخەكە مەترسیدارە و بەهۆی ئەوەشەوە پارێزگار و بەرپرسانی شارەكانیان ڕاسپاردوە كە بە توندی رێكارەكان جێبەجێبكەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button