رێگری لە مامۆستایەك دەكرێت بگەڕێتەوە بۆ دەوام

لڤین: مامۆستایەك هەرچەندە پشكنینی كۆرۆنای بە سەلامەت هاتووەتەوە، بەڵام رێگری لێدەكرێت بگەڕێتەوە سەر دەوامەكەی.
مامۆستایەك دوای ئەوەی لە رۆژی 25ی شوبات پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەكەی بە پۆزەتیف دێتەوە و لەسەر پشكنینەكەی نوسراوە پێویستە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین بكرێت، بەڵام بەهۆی تێكچونی ئامێری پشكنینەكە مامۆستاكە دوای سێ رۆژ پشكنین ئەنجام دەداتەوە و ئەنجامی پشكنینەكەی بە نێگەتیف دێتەوە.
هەرچەندە مامۆستاكە هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیەكەی نیە و ئەنجامی پشكنینەكەشی بۆ چاری دووەم بە نێگەتیف (نەبوو) هاتووەتەوە پێی راگەیەندراوە كە نابێت بگەڕێَتەوە بۆ دەوامەكەی بەهۆی ئەوەی پشكنینی یەكەمجاری بە پۆزەتیف هاتووەتەوە.
هەردوو ئەنجامەكەی پشكنین لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ كە نەخۆشخانەی حكومیە ئەنجامدراوە، ئەنجامی هەردوو پشكنینەكەش لە رۆژی 1ی ئازار دەرچووە، بەڵام نمونەی وەرگرتنی پشكنینەكە ماوەی سێ رۆژی جیاواز بووە.
ئەو مامۆستایە راشیگەیاندووە هەرچەندە ئەنجامی نێگەتیف بوونی پشكنینەكەی بردووەتەوە، بەڵام رێی پێنەدراوە دەوام بكات و داوایان لێكردووە كە پەروەردە ئاگادار بكاتەوە.