سەندیكای رۆژنامەنووسان داوای رێكخستنەوەی كاری رۆژنامەنووسی لە سەرۆكی حكومەت دەكات

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان كۆبویەوە نوێنەری سەندیكا داوای رێكخستنەوەی كاری رۆژنامەنوسانی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە گەڵ نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان كۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە “لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنەكە، كورتەیەكیان دەربارەی كار و چالاكییەكانی سەندیكاكەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە وەدا ، كە لە هەرێمی كوردستان ، ئازادی ڕاگەیاندن هەیە، بەڵام كاری میدیایی لە هەرێمی كوردستان ، لە ڕووی یاسایی و پیشەییەوە، پێویستی بە ڕێكخستنەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو پشێوییە بكرێت كە لە بواری ڕاگەیاندن هەیە”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان، زەمینەی ئازادی ڕادەربڕینی بۆ ڕاگەیاندنكاران دەستەبەر كردووە بۆ ئەوەی ڕۆڵی كاریگەری خۆیان لە كۆمەڵگەدا بگێڕن.

سەرۆكی حكومەت وتیشی “ڕاگەیاندنكارانی كوردستان، نابێ ڕێگە بدەن پیشەی پیرۆزی ڕۆژنامەگەریی، بە مەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی بەكاربهێنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button